ئێدسن له ئه‌نگۆلا له‌دایک بووه، ڕێک پاش ئه‌وه‌ی وڵاته‌که سه‌ربه‌خۆ بوو. ئه‌و کوڕێکی زۆر باڵابەرز بوو. له‌به‌ر باڵایه‌که‌ی ئه‌و ده‌رکه‌وتوو بوو. ئه‌و که‌سانه‌ی چه‌کیان ده‌دایه منداڵان تا وه‌ک سه‌رباز شه‌ڕ بکه‌ن له شه‌ڕی ناوه‌خۆ کوڕانی وه‌کو ئه‌ویان ده‌ویست.
دایکی ده‌ترسا بیبه‌ن، بۆیه بڕیاری دا بینێرێ له پرتوگال بژی له‌گه‌ڵ پورێکی. وا بیریکرده‌وه ئه‌و له‌وێ سه‌لامه‌ت ده‌بێت.
له ده‌ستپێکدا زۆر زه‌حمه‌ت بوو، چونکه ئێدسن بیری که‌شه گه‌رمه‌که و خواردنه نه‌ریتیه‌که و، له هه‌مووشی زیاتر باوه‌ش و ماچه‌کانی دایکی ده‌کرد.
ئه‌و به‌باشی قسه‌ی به پرتوگالی نه‌ده‌کرد و لای زۆر زه‌حمه‌ت بوو که له وانه‌کانی و قسه‌ی هاوپۆله‌کانی تێبگات. نه‌یده‌زانی که ئایا بیرۆکه‌یه‌کی باش بووه که هاتۆته پرتوگال.
رۆژێک مامۆستایه‌ک سه‌رنجیدا که ئه‌و چه‌ند باشه له باسکەدا. ئه‌و په‌یوه‌ندی به تیمێکی باسکەوە کرد و زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو. ئه‌و له قوتابخانه ناسرا و هاوڕێی په‌یداکرد. هه‌روه‌ها متمانه‌شی به‌خۆی زیاتر بوو.
ئێستا که پێگه‌یشتووه، ئێدسن مه‌شق به منداڵه کۆچبه‌ره‌کان ده‌کات له‌گه‌ڵ که‌سانی تر که له مه‌ترسی ده‌رکردندان له کۆمه‌ڵگا. جارێک باڵاکه‌ی خستیه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ربازێکی منداڵ. ئێستا باڵاکه‌ی هێزی پێده‌دات تا یارمه‌تی که‌سانی تر بدات هه‌ست به سه‌لامه‌تی بکه‌ن.