ئه‌لیشا پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی کارێک هه‌یه چونکه خێزانه‌که‌ی پێویستی به پاره هه‌یه بۆ خۆراک و جل و بەرگ.
ئه‌لیشا له ووڵاتی خۆی کاری نه‌کردووه، به‌ڵام له چێشتلێناندا باشه و حه‌ز ده‌کات قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک بکات.
ڕه‌نگه بتوانێت له خواردنگەیەک کار بکات؟ ئه‌لیشا له‌سەر ئینته‌رنێت به‌دوای کاردا ده‌گه‌ڕێت.
ئه‌و ڕیکلامێک ده‌دۆزێته‌وه بۆ چێشتلێنەری، کە که‌سێکه که له خواردنگە خواردن لێده‌نێت.
ئه‌و بۆ چاوپێکه‌وتنی کاره‌که ده‌چێت. به‌ڕێوه‌به‌ری خواردنگەکە پێی ده‌ڵێت که ئه‌وان پێویستیان به که‌سێکه که پێشتر وه‌ک چێشتلێنەر مه‌شقی کردبێت.
ئه‌لیشا بێهیوا بووە، به‌ڵام کۆرسێک وەردەگرێت به ناونیشانی “خواردن و میوانداری.” هیوای وایه ئه‌وه یارمه‌تی بدات کارێکی ده‌ست بکه‌وێت له خواردنگەیەک.
ئه‌لیشا ده‌بێ له خواردنگەیەک کار بکات وه‌ک به‌شێک له کۆرسی مه‌شقه‌که‌ی. پاره وەرناگرێت، به‌ڵام ئه‌زموونی کارکردنی دەست دەکەوێت.
ئه‌و ورده‌کاریی کۆرسه‌که بۆ سیڤیه‌که‌ی زیاد ده‌کات. سیڤی باسکردنێکی هه‌موو ئه‌و کارانه‌یه که ئه‌نجامی داون له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کۆرسانه‌ی وه‌ریگرتوون.
جاری داهاتوو که ئه‌لیشا ده‌چێته چاوپێکه‌وتنی کار له خواردنگەیەک، ئه‌و کاره‌که‌ی پێ ده‌درێت. کاره‌که قورسە. به زۆری پێویسته ئێواران کار بکات، کاتێک منداڵه‌کانی له قوتابخانه دەگەڕێنەوە بۆ ماڵه‌وه.
ئه‌و سه‌ربه‌رزه که کارێکی به‌ده‌ست هێناوه تا بتوانێ خواردن و جل بۆ خێزانه‌که‌ی بکڕێ به پاره‌ی خۆی.