وامزانی پیاوی نه‌رویجی باشترین پیاون له جیهاندا، به‌ڵام ئه‌وه ڕاست نییه! پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ببینم که بووه مێردم، من له کارگه‌یه‌ک کارم ده‌کرد له بانکۆک، ئه‌ویش له پاتایا ده‌ژیا. ئێمه له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت یه‌کترمان ناسی و له‌کۆتاییدا بووین به خۆشه‌ویستی یه‌کتر.
I thought Norwegian men were the best men in the world, but that is not true! Before I met the man who became my husband, I worked in a factory in Bangkok, and he lived in Pattaya. We met through the Internet and eventually became a couple.
دوای ماوه‌یه‌ک بڕیارماندا هاوسه‌رگیری بکه‌ین. من له خێزانێکی هه‌ژار بووم، بۆیه بوونی هاوسه‌رێکی بیانی که بتوانێ ئاگای له خێزانه‌که‌م بێت به‌شێک بوو له هۆکاره‌که‌م بۆ شووکردن به‌و.
After a while we decided to get married. I came from a poor family, so having a foreign husband who could take care of my family was part of my reason for marrying him.
ئێمه گواستمانه‌وه بۆ نه‌رویج و من ده‌ستمکرد به چوون بۆ قوتابخانه بۆ فێربوونی نه‌رویجی. کاتێکی سه‌خت بوو. من مۆڵه‌تی لێخوڕینم نه‌بوو، وه ده‌بووایه هاوسه‌ره‌که‌م بمگه‌یه‌نێته قوتابخانه، له‌وێ چاوه‌ڕێم بکا، جا بمباته‌وه. له هه‌ر سه‌رێک ڕێگاکه یه‌ک کاتژمێر بوو. پاش ماوه‌یه‌ک ماڵمان نزیکتر بوویه‌وه، به‌ڵام هێشتا ئه‌و سوور بوو که بمگه‌یه‌نێته قوتابخانه. نه‌یده‌ویست به ته‌نیا بڕۆم.
We moved to Norway, and I started going to school to learn Norwegian. It was a difficult time. I did not have a driver’s licence, and my husband had to drive me to school, wait for me, and drive back. It was an hour each way. After a while we moved closer, but he still insisted on driving me to school. He did not want me to walk alone.
له‌وه‌ته‌ی هاتبووم بۆ نه‌رویج به‌ئاسته‌م هیچ پاره‌یه‌کم پێ بوو. جارێک پیاوه‌که‌م پاره‌ی پێدام بۆ خواردنی نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام چونکه پاره‌م زۆر که‌م هه‌بوو، ئه‌وه‌م هه‌ڵگرت. هاوڕێکانم له قوتابخانه ده‌یانه‌وێ یارمه‌تیم بده‌ن کارێک بدۆزمه‌وه، به‌ڵام مێرده‌که‌م ده‌ڵێ ناتوانم کاربکه‌م. پێی وانیه که کارکردن وه‌کو پاککه‌ره‌وه لەبار بێت بۆ من.
I have hardly had any money since I came to Norway. Once, my husband gave me money for lunch, but since I had so little money, I kept it. My friends at school want to help me to get a job, but my husband says I cannot. He does not think working as a cleaner is appropriate for me.
له‌بری ئه‌وه مێرده‌که‌م کارێکی تری بۆ من هه‌بوو – دروستکردنی گه‌راجێک. ئه‌و سه‌روه‌ستا بوو و من هه‌موو کارێکم ده‌کرد. ئه‌و نه‌یده‌توانی شتی زۆر بکا چونکه نه‌خۆش بوو. ئه‌و هیچ پاره‌یه‌کی به من نه‌دا له‌وه‌ی که وه‌ریگرت بۆ دروستکردنی گه‌راجه‌که.
Instead he had another job for me – building a garage. He was the boss and I did everything. He could not do much because he was ill. He did not give me any of the money he made from building the garage.
ڕۆژێک گوتی که ئه‌و بێزار ده‌بێ کاتێک به ته‌نیا له ماڵه‌وه ده‌بێ، بۆیه بڕیاریدا که ده‌بێ سه‌گێکمان هه‌بێ. من سه‌گم نه‌ده‌ویست له‌به‌رئه‌وه‌ی له دوای قوتابخانه ماندوو ده‌بووم و ئه‌رکی ماڵه‌وه‌م ده‌بوو. گوتی که ئه‌و هه‌موو ڕۆژێک پیاسه به سه‌گه‌که ده‌کات، به‌ڵام له‌کۆتاییدا ده‌بووایه من ئاگام له سه‌گه‌که و مێرده‌که‌شم بێت.
One day he said he was bored when he was home alone, so he decided we should get a dog. I did not want a dog as I was tired after school and I had homework to do. He said he would walk the dog every day, but in the end I had to take care of both the dog and my old husband.
ئه‌وه‌م نه‌ویست که داهاتوو ده‌یهێنێ. به‌رنامه‌م ئه‌وه بوو بچمه قوتابخانه‌یه‌کی تر به‌ڵام مێرده‌که‌م نه‌یده‌ویست ئه‌وه بکه‌م. ئه‌و پلانی داده‌نا که دوورتر بکه‌وینه‌وه تا بۆ من زه‌حمه‌تتری بکات. ده‌مه‌وێ به‌رهه‌ڵستی بکه‌م به‌ڵام نازانم چۆن. ئه‌وه‌نده ئاسان نیه که له وڵاتێکی بیانی بژی و به هه‌بوونی پیره‌پیاوێک وه‌کو مێرد وه‌ک ئه‌وه‌ی من بیرم لێکردبۆوه.
I do not know what the future will bring. My plan is to go to another school, but my husband does not want me to do that. He is planning to move further away to make it difficult for me. I want to resist, but I do not know how. It is not as easy to live in a foreign country with an old man as a husband as I thought it would be.