کارلۆس ماتۆڕێکی بچووک لێده‌خوڕێ. ئه‌و خێرا لێده‌خوڕێ.
Carlos rides a scooter. He rides fast.
ڕێگاکە ئاوی لەسەرە. ڕێگاکه خلیسکە.
There is water on the road. The road is slippery.
ئه‌و هاوسه‌نگی ماتۆڕه‌که له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌که‌وێته خواره‌وه.
He loses control of the scooter and falls off.
کارلۆس خراپ ئازاری پێگه‌یشت.
Carlos is badly hurt.
ژنێک ته‌له‌فۆن بۆ ئوتومبێلی فریاگوزاری ده‌کات. “ڕووداوێک ڕوویداوه. به‌خێرایی وه‌رن!”
A woman calls for an ambulance. “There has been an accident. Come quickly!”
ئوتومبێلی فریاگوزارییه‌که زۆر به‌خێرایی دێت.
The ambulance comes very quickly.
دوو پیاو کارلۆس له‌سه‌ر نه‌قاله‌یه‌ک داده‌نێن.
Two men put Carlos on a stretcher.
ئه‌وان کارۆس به‌رز ده‌که‌نه‌وه بۆ ناو ئوتومبێلی فریاگوزارییه‌که.
They lift Carlos into the ambulance.
ئوتومبێلی فریاگوزارییه‌که بەرەو نه‌خۆشخانه دەڕوات.
The ambulance drives to the hospital.
په‌رستارێک کارلۆس ده‌باته ناو نه‌خۆشخانه‌که.
A nurse takes Carlos into the hospital.
قاچی کارلۆس زۆر دێشێ و ئه‌و نیگه‌رانه.
Carlos’s leg hurts a lot, and he is worried.
دوو پزیشک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ قاچی ده‌که‌ن.
Two doctors operate on his leg.
باوک و دایکی سه‌ردانی ده‌که‌ن. لێی ده‌پرسن ڕووداوه‌که چۆن ڕوویدا.
His parents visit him. They ask him how the accident happened.
ئه‌وان به ئوتومبێل ده‌یبه‌نه ماڵه‌وه. کارلۆس دارشه‌قه به‌کاردێنێ.
They drive him home. Carlos is using crutches.